حه‌یده‌رعه‌بادی به‌نیازه سه‌ردانی شاری كه‌ركوك بكات، یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه هاته‌ده‌نگ و ئامانجه‌كه‌شی ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی یه‌كێتیش ده‌نگۆیه‌ك ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت:”سه‌رجه‌م هێزه عیراقیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌و ژماره‌شیان زیادكراوه”.
یاسین عیزه‌دین جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، “ماوه‌ی سێ ڕۆژه باس له‌هاتنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كه‌ركوك ده‌كرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌هاتوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ بگاته كه‌ركوك”.
وتیشی:”ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌یه‌كلایكردنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوكه‌وه نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی باسكراوه، به‌ڵكو سه‌ردانه‌كه بۆلای هێزه عێراقیه‌كانی خۆیه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌سته‌ش ئاماده‌كاری بۆ هاتنه‌كه‌ی كراوه‌و هێزه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه‌و هێزێكی زیاتریشیان هێناوه”.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “حكومه‌تی عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت هاوكاری كورد بكات و پۆستی پارێزگار به‌كورد بدرێته‌وه، ئه‌وان هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانوێك ده‌یانه‌وێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و پرسه دوابخه‌ن، هیچ كاتیش نایانه‌وێت ئه‌و پۆسته بدرێته‌وه به‌كورد”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە