پەیامی کورد ... مارك ئێسپەر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له كۆبانێ راگه‌یاند، به‌ڵام دووپاتیكرده‌وه هێشتا هاوبه‌شی هه‌سه‌ده-ن و به‌رده‌وام ده‌بن له یارمه‌تیدانیان. وتیشی "٦٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكی له سووریادا ده‌مێننه‌وه".
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانێ " رۆژئاوای كوردستان " ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام كشانه‌وه‌كه نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت.
ئێسپەر ڕایگەیاند : كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كۆبانێ له‌چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌یان و گۆڕینی شوێنه‌كانیان له سووریا دێت، كه به‌وته‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ژماره‌ی هێزه‌كانیان له هه‌زار سه‌ربازه‌وه بۆ ٦٠٠ سه‌رباز كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا دوپاتیشی كرده‌وه، له پشتگیریكردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) به‌رده‌وامن و به هاوبه‌شی خۆیانی ده‌زانن.
ئیسپه‌ر باسی له گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ناتۆ كرد و وتی "ئانکارا هه‌ڵخلیسكاوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانی ناتۆ و ده‌مانه‌وێت بێته‌وه ناوه‌وه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە