شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا ده‌كات

شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا ده‌كات

بڕیاره‌ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات. 

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی نزیک لە حکومەت بڕیاره‌ شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بكات، شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بودجە ‌و چارەسەرکردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا ده‌كات. 

هه‌ر به‌ پێی ئەو سه‌رچاوانە چەند وەزیرێكی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كودستان له‌نێو شانده‌كه‌دا ده‌بن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە