پەیامی کورد ... ٢١ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ٢١ توشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٤٨٨ توشبوی نوێش تۆمار كراون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان له ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوودا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا ٤٨٨ كه‌سی دیكه له پارێزگا و ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه له هه‌مان ماوه‌دا ١٦٤ توشبوو چاكبونه‌ته‌وه و ٢١ كه‌سی دیكه‌ش دوای توشبونیان به ڤایرۆسه‌كه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە