پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە سەر چوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمان
عه‌بدۆلستار مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، چوونی سەرۆکی حکوومەت (لەسەر داوای خۆی) بۆ په‌رله‌مان هیچ پەیوەندی بە بابەتی پرساندنیەوە نییە و دوو بابەتی جیان .
له‌نووسینێكدا له لاپەڕەی تایبەتی خۆی له فه‌یسبوك عه‌بدۆلستار مه‌جید باسی له‌وه‌شكردووه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانێت داوای دانیشتنی پەرلەمان بکات بۆ میوانداری و خستنەڕووی هەندێ شتی تایبەت کە خۆی دەیەوێت.
جه‌ختیشیكردۆته‌وه، یاداشتی ٢٣ پەرلەمانتارەکە بۆ پرساندنی سەرۆک و جێگری سەرۆک و وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەک خۆی دەمێنێتەوە و ئەمڕۆش بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانمان کرد بۆ ڕێکخستنی کۆبونەوەیەکی تایبەت و بانگهێشتکردنی ئەو بەڕێزانەی داواکراون و دواتر پرساندنیان .
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، كه په‌رپرسانی حکوومەت بێن یان نەیەن، ئێمە لەسەر بابەتی پرساندن سورین و پێویستە یاسا مەجرای خۆی وەربگرێت بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.
پێشتر ماڵپه‌ری فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردبوه‌وه: بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، لە سەر داوای مەسروور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی تایبەت رێك بخات، کە تیایدا سەرۆکی حکوومەت لە سەر جێبەجێکردنی كارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم، رێڕەوی گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، شیکردنەوەی دۆخی دارایی و تەندروستی ئێستای هەرێمی کوردستان و لێکەوتەکانی تەشەنەکردنی ڤیرووسی کۆرۆنا، ووتارێك پێشکەش بکات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە