پەیامی کورد ... ئەمریکا کۆمپانیای فرۆشیاری تەکنۆڵۆژیای ناسینەوەی ڕۆخسار بە ئێرانی گەمارۆدا
کۆمپانیایەکی چینی بە هۆی ڕادەستکردنی کامێراگەلی ناسینەوەی ڕۆخسار بە سوپای پاسداران کەوتە بەر ئامانجی گەمارۆوەکانی ئەمریکا .
ئایەتۆڵڵا مۆحەقێق داماد لە نامەیەکدا بۆ دادوەران هۆشداری داوە کە مێژوو ، " هەڵە و ئاسانکاری " لە دەرکردنی حۆکمەکان لە بیر ناکات . ئەمریکا کۆمپانیایەکی چینی فرۆشیاری کامێراگەلی ناسینەوەی ڕۆخسار بە ئێرانی گەمارۆدا . کەناڵی تەلەفزیۆنی " ئێن بی سی نیووز " دەڵێ ، کۆمپانیای " تەکنۆلۆژیاگەلی تیاندی " ئامێرگەلی ناسینەوەی ڕۆخساری بۆ بەدواداچوونی کەمینەی موسڵمانانی ئیغور لە بەردەستی دەولەتی چین و هەروەها لە بەر دەستی سوپای پاسداران داناوە .
تیاندی کۆمپانیایەکی جێگیر لە شاری تیانجین و لە بەناوبانگترین کۆمپانیاگەلی بەرهەم هێنانی تەکنۆلۆژیاگەلی چاودێری لە چین و جیهانە .
وەزارەتی بازرگانی ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڵێ ، ئەم کۆمپانیایە بە ڕادەستکردنی تەکنۆلۆژیاکانی خۆی " کە بریتییە لە پارچەگەلی درووستکراوی ئەمریکا " بە سوپای پاسداران گەمارۆوەکانی ئەم ووڵاتەی پێشێل کردووە .
دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێن ، سوپای پاسداران ئەم کامێرایانەی بۆ سەرکوتکردنی ناڕازییان بەکارهێناوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە