کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاراستەی ژاپۆن تەقاند

کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاراستەی ژاپۆن تەقاند

پەیامی کورد… کۆریای باکوور مووشەکێکی بە ئاراستەی ژاپۆن تەقاند

ئاژانسێکی ژاپۆنی ئاشکرای کرد کە کۆریای باکوور مووشەکێکی دوورهاوێژی بەرەو وڵاتەکەی تەقاندووە.

سەرەتا سوپای کۆریای باشوور لە ڕێگەی ئاژانسی یۆنهاب-ی وڵاتەکەی بڵاوی کردەوە کە نەزانراوە مووشەکەکەی کۆریای باکوور لە چ جۆرێک بووە، بەڵام ئەوەندە زانراو کە بەرەو خاکی ژاپۆن ئاراستە کراوە.

دواتر ئاژانسی کیۆدۆ-ی ژاپۆن ئاشکرای کرد کە مووشەکەکە دوورهاوێژ بووە و لە دەرەوەی ناوچەی ئابووری تایبەت بە وڵاتەکەی کەوتووەتە خوارەوە و زیانی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.

لەپای هەڵدانی ئەو موشەکەش، حکومەتی تۆکیۆ ژوری باری لەناکاوی پێکهێناوەو وەزارەتە سەرەکییە پەیوەندیدارەکان لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران کۆبونەتەوە بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڕەفتارەکانی کۆریای باکوور.

هاوکات فۆمیۆ کیشیدا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ڕاسپاردەی بۆ حکومەت دەرکردوە زانیاریی ورد کۆبکەنەوە و دڵنیا بن لە سەلامەتیی کەشتی و فڕۆکەکەکان و خۆیان بۆ هەر دۆخێکی چاوەڕوان نەکراو ئامادە بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە