سەربازێکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

سەربازێکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

پەیامی کورد... سەربازێکی کورد سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای سەربازی شاری ئورمیەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، محەممەد سدیق عەزیزی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای سەربازی ١ی ئورمیە بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٣٠ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای ناوبراو سەرەتای ئەم هەفتەیە بەڕێوە جووە و ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانبار سزای بەندکرانەکەی بە فەرمی پێ ڕاگەیەندراوە. ناوبراو لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە.

محەممەد سدیق عەزیزی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٩ی فێبریوەری ٢٠٢٢) لە کاتێکدا سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی بوو، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری ئەرتەش لە بنکەی سەربازی قووچەکی تاران دەستبەسەر کرا.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی شنۆ چەند ڕۆژ دوای دەستبەسەرکران بۆ ئورمیە گوازرایەوە و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شنۆ، دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سوپای ئورمیە و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە ڕاگیراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە محەممەد سدیق عەزیزی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە چەند جار لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و لە مافی هەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

محەممەد سدیقی عەزیزی کوڕی لوقمان عەزیزی بەندکراوی سیاسی پێشووە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان ناچاربوو زێدەکەی بەجێ بهێڵێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە