پەیامی کورد ... رێژه‌ی هه‌ژاری لە عێراق بۆ ٣٢% به‌رزبوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، رێژه‌ی هه‌ژاری له وڵاته‌كه بۆ ٣٢% به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی لێكه‌وته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه‌یه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراق ٢٠% بوو، به‌ڵام له ئێستادا بۆ ٣٢% به‌رزبوه‌ته‌وه.
رونیشیكردۆته‌وه، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاری له عیراق هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه ته‌نها به هۆی دابه‌زینی ئاستی داهاتی هاوڵاتیانه‌وه‌یه و پێوه‌ره‌كانی وه‌ك نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌هاتوه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه حكومه‌تی عیراق تووشی كورتهێنانی بودجه بوو، بۆ پڕكردنهوهشی چه‌ند رێكارێكی وه‌ك وه‌رگرتنی قه‌رز و دابه‌زاندنی به‌های دینار گرتوه‌ته‌به‌ر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە