پەیامی کورد ... بە هۆی نۆقم بوونی کەشتییەکی ڕووسی لە بەستەڵەکی باکوور ١٧ کەس بێ سەروشوێن بوون
وەزارەتی ڕووداوگەلی نەخوازراوی ڕووسیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی دیسەمبەری ٢٠٢٠ نۆقم بوونی کەشتییەکی ڕووسی بە ناوی " ئۆنگا " ی لە بارێنتز لە بەستەڵەکی باکوور و بێ سەروشوێن بوونی ١٧ کەسی ڕاگەیاند .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم وەزارەتخانەیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن توانیویانە دوو کەس لە خەدەمەی کەشتییەکە ڕزگار بکەن و بە هۆی سەرمای لە ڕادەبەدەری ئاوەکانی ئەم ناوچەیە گومانەی ئەوە دەکرێت کە ١٧ سەرنشینەکەی دیکە گیانی خۆیان لە دەست دابێت .
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ، کەشتی ئۆنگا بە هۆی خۆپێداکشان بە بەستەڵەکی سەهۆڵی هەورەوە لەم وەرزەدا نۆقم بووە .
ڕێکخراوی ڕووداوە نەخوازراوەکان ڕایگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ ئەو ناوچەیەی کە کەشتییەکە لەوێ نۆقم بووە لە دەستیداوە و ئێستاش ئۆپراسیۆنی گەڕان و بەدواداچوون بۆ بێسەروشوێنەکان لە حاڵی ئەنجام دانە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە