ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عێڕاق، میسر و ئوردن بڵاوکرایەوە

ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عێڕاق، میسر و ئوردن بڵاوکرایەوە

پەیامی کورد … ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عێڕاق، میسر و ئوردن بڵاوکرایەوە

 

لوتکەی عێراق، میسر و ئوردن لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە خراوەتەڕوو، کەتیایدا هاتووە قاهیرە و عەممان پشتیوانی لە هەوڵەکانی بەغدا دەکەن بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکە و ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆتایی لوتکەی عێراق، میسر و ئوردن، کە بە بەشداری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دووەم پادشای ئوردن بەڕێوەچوو، هەر یەک لە قاهیرە و عەممان پێزانینیان هەبو بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق لەجێگیرکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و هەوڵەکانی لەنزیک کردنەوەی بۆچونە جیاوازەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکانی ناوچەکە، هەروەها پشتیوانی خۆشیان بۆ بەغدا دوپاتکردەوە لە هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە "میسر و ئوردن هەوڵەکانی حکومەتی عێراقیان بەگرنگزانی لەئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی و چاکسازی دارایی کەبەهۆیەوە عێراق توانی بەرەنگاری قەیرانی دارایی لەئەنجامی دابەزینی نەوت و بڵابونەوەی کۆرۆنا ببێتەوە و جارێکی دیکە پرۆسەی گەشەپێدانی دەستپێکردەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان بۆ ئامادەکارییەکانی حکومەت بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی پرۆسەکەیان خواست، بەجۆرێک هاوڵاتیانی عێراق بتوانن بە شەفافیەت و ململانێیەکی دادپەروەرانە نوێنەرانی خۆیان دیاری بکەن".

 

راشیانگەیاندوە: " عێراق و ئوردن پشتیوانی هەڵوێستەکانی میسر دەکەن لەبەرامبەر بەنداوی نەهزە و گەرەنتیکردنی پشکی قاهیرە لەئاوی روباری نیل، هەروەها لەپرسی فەڵەستیندا هەرسێ وڵات بەپێویستی دەزانن لەهەمو پرۆسەیەکی گشتگیردا رەچاوی مافی بەدەوڵەتبونی فەڵەستین بەگوێرەی سنورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بکرێت و ئیسرائیلیش هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەی جولەکەنشین لەسەر خاکی فەڵەستین رابگرێت، هەروەها هەوڵەکانی ئوردن بەرزدەنرخێنن بۆ راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە و راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان بزوتنەوەی حەماس و حکومەتی ئیسرائیل.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە