پەیامی کورد... دامەزراوەی كرێكار: لە چوار مانگی ڕابردوو 20 كرێكار گیانیان لە دەست داوە
دامەزراوەی كرێكار لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە چوار مانگی رابردوودا 20 كرێكار بەهۆكاری جیاواز، گیانیان لە دەست داوە و لە ساڵی رابردووشدا 59 كرێكار گیانیان لە دەست داوە.
ئەمڕۆ شەممە ناوەندی بڵاوكراوەی كرێكار ئامارێكیان بڵاو كردۆتەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان وئاشكراكراوە: كە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بۆ شاردنەوەی شكستی پڕۆژەكانیان، گوێ بە پاراستنی ژیانی كرێكاران نادەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو: كرێكاری بیناسازی زۆرترین قوربانیی هەیە، چەندان كرێكار دەستیان لە دەست داوە و قاچیان پەڕیوە و تووشی ئیفلیجی بوون، بۆیە داواكارین وەزارەتی كار زیاتر چاودێری بخاتە سەر پڕۆژەكان.
ئاماژە بەوەشكراوە: لە ساڵی 2022دا 59 كرێكار لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست داوە، لە چوار مانگی ئەمساڵیشدا 20 كرێكار گیانیان لە دەست داوە و چەندان برینداریش هەن، زۆرترینیشیان لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوونن.
باس لەوەشكراوە: پێویستە دامەزراوەكان زیاتر بە دەنگی كرێكاران بێن و كرێكارانیش یەكگرتوو بن، لە رێكخراوەكانی تایبەت بە كرێكاران كۆ ببنەوە و بۆ بابەتی پێوەندی بە ژیان و مافیان هەیە بێنە سەر شەقام.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە