پەیامی کورد … ئەڵمانیا و وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەهێزکردنی هێزی پێشمەرگە پرۆژەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد
وه‌زیری پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان واژوویان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کی جۆراوجۆر بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناکانی پێشمه‌رگه و په‌ره‌دان به به‌ره‌وپێشبردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه واژوو کرد.
به گوێره‌ی ڕگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه, رۆژی سێشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، واژووی له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کرد, که به جێبه‌جێکردنیان هیزه‌کانی پێشمه‌رگه له ڕووی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییه‌وه ده‌چنه قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندوو.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: "له میانی گفتوگۆکانی وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێل هۆلگه‌ر کونکل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ له هه‌رێمی کوردستان و کارتین جاسشکێ، جێگری کونسووڵی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیای به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سف کرد و شانازیی به دۆستایه‌تیی له‌مێژینه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دەربڕی که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هه‌یانه".
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه کە وڵاته‌که‌ی له هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی هێزی پێشمه‌رگه و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و، وێڕای به‌شداریی بەردەوامیان له پڕۆسه‌ی چاکسازی و مه‌شق و ڕاهێنانه‌کان، ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م پرۆژه نوێیانەوە هه‌نگاوه‌کانی چاکسازیی وه‌زاره‌ت فراوانتر و ئاراسته‌کان گه‌شه‌سه‌ندووتر بکه‌ن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش به فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیای ڕاگه‌یاند: "پێکه‌وه هاوبه‌شێکی گرنگ و کاریگه‌رین له پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌که و تێکشکانی تیرۆریستان، به ناوی گه‌ل و حکوومه‌تی کوردستان و هێزه‌کانی پێشمه‌رگەوە سوپاسی گه‌ل و حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و سوپای وڵاته‌که‌تان ده‌که‌ین بۆ بڕیاری مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە