بومەلەرزەیەک ئیندۆنیزیای هەژاند و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تسۆنامی هەیە

بومەلەرزەیەک ئیندۆنیزیای هەژاند و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تسۆنامی هەیە

پەیامی کورد... بومەلەرزەیەک ئیندۆنیزیای هەژاند و ئەگەری دووبارەبوونەوەی تسۆنامی هەیە

درەنگانی شەوی رابردوو بومەلەرزەیەکە بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری رێختەر ئیندۆنیزیای هەژاند بەو هۆیەشەوە ئەگەری دووبارەبوونەوەی تسۆنامی لە وڵاتەکەدا هەیە.

بنکەی تۆماری بومەلەرزەی ئەوروپای ناوەڕاست بڵاویکردەوە، “بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە وڵاتیی 97 کیلۆمەتر لەژێر زەوییەوە ناوچەی تانیمباری ئیندۆنزیای هەژاند”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەرچەندە تا ئێستا نازاندرێت بومەلەرزەکە زیانی بەدواوە بووە یان نا، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەهێزی گوڕی بومەلەرزەکەوە شەپۆلەکانی دەریا بەرزببنەوە و تسۆنامی رووبداتەوە.

ئیندۆنیزیا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی هەڵکەوتەکەیەوە زۆرترین بومەلەرزە دەیگرێتەوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری رێختەر دوورگەی جاوەی هەژاند و بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کەس گیانیانلەدەستدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە