پەیامی کورد … بوومەلەرزەیەک مەخمووری هەژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزیەك قەزای مەخموری باشووری شاری هەولێری هەژاند، بەڵام هیچ زیانێكی لێنەكەوتۆتەوە.
سەنتەری بوومەلەرزەزانی عێراق بڵاویكردۆتەوە، كاژمێر (5:55) ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە بوومەلەرزەیەك بەهێزی (3.3) پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر قەزای مەخموری باشووری شاری هەولێری هەژاندووە.
هەروەها باسی ئەوەشكراوە، كە دانیشتوانی ناحیەی گەیارەی باشووری موسڵیش هەستیان بە هێزی بوومەلەرزەكە كردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە