پەیامی کورد ... ژمارەی كوژراو و بریندارانی زنجیرە تەقینەوەكانی دوێنێ كە لە سریلانكا ڕوویاندا لە بەرزبونەوەدایە، بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا 290 كەس كوژراون و زیاتر لە 500 كەسی دیكەش برینداربون.
پۆلیسی سریلانكا ڕایگەیاند : لە ئەنجامی ئەو زنجیرە تەقینەوانە كە دوێنێ یەكشەممە ژمارەیەك كەنیسە و هۆتێلی كۆڵۆمبۆ-ی پایتەختی ئەو ووڵاتە و شارەكانی چواردەوری كردە ئامانج، 290 كەس كوژراون و زیاتر لە 500 كەسی دیكە برینداربوون.
ووتەبێژی سەربازی ئەو ووڵاتەش ڕایگەیاند، یەكینەكانی سوپا و ئاسایشی ئەو ووڵاتە لە پایەتەخت و ژماریەك شاری سریلانكا بڵاوكراونەتەوە و لە فڕۆكەخانی نێودەوڵەتی كۆڵۆمبۆ پشكنین و بەدواداچوون بۆ پاراستنی ئاسایش ئەنجامدەدرێت.
هاوكات ئەكیلا فیراج كاریاواسام، وەزیری پەروەردەی ئەو ووڵاتە ڕایگەیاند، سەرجەم خوێندنگاكانی سریلانكا لە ڕۆژەكانی دوشەممە و سێشەممەدا دادەخرێن و خوێندن تێایاندا ئەنجام نادرێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبارەی دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی سریلانكا هۆشداریدا و ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەری ئەوە هەیە تیرۆرستان پێش ئاگاداركردنەوە و لەناكاو هێرشەكان دوبارەبكەنەوە".
ڕوونیشی دەکاتەوە، "پێدەچێت هێرشەكان ناوچە گەشتیاریەكان و وێستگەكانی هاتوچۆ و گواستنەوە و ناوەندە بازرگانییەكان و هۆتێل و پەرستگاكان و شوێنە گشتیەكان بكاتە ئامانج".
بەیانی دوێنێ یەکشەممە، زنجیرەیەک تەقینەوە سێ کەنیسە و سێ هۆتێلی پایتەختی سریلانکا-ی كردە ئامانج، هاوکات تەقینەوەکان جگە لە پایتەخت، چەندین شار و شارۆچکەی سریلانكای گرتوەتەوە و بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتەش یەکێک لە تەقینەوەکان کەنیسەی سان ئەنتۆنی لەناوچەی كوتشسیكادی کۆڵۆمبۆ کردوەتە ئامانج.
پاش زنجیرە تەقینەوەكەی بەیانی دوێنێ یەكشەممە، نیوەڕۆی دوێنێ دو تەقینەوەی دیکە پایتەختی سریلانکای هەژاند و ژمارەی کوژراوەکانی بۆ سەرو 200 کەس بەرزکردەوە و دەیان برینداری دیکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ناوچەكە كران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە