توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەری ڤاکسینی فایزر لەسەر منداڵان نهێنییەک ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەری ڤاکسینی فایزر لەسەر منداڵان نهێنییەک ئاشکرا دەکات

پەیامی کورد... توێژینەوەیەک لەبارەی کاریگەری ڤاکسینی فایزر لەسەر منداڵان نهێنییەک ئاشکرا دەکات

کۆمپانیای فایزر-بایۆنتێک ڕایانگەیاند، کوتانی منداڵانی تەمەن ٦ مانگ تا خوار تەمەن ٥ ساڵان بە سێ ژەم لە ڤاکسینی فایزر بەرگری لەشیان بۆ ٨٠٪ بەرز دەکاتەوە و کاریگەرییەکی ئەرێنیش لەسەر دروستکردنی دژە تەنەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوشێوەکانی جێ دەهێڵێت، چونکە ئەو منداڵانەی لەو تەمەنەدان لە تەواوی ئەمریکادا تاکن کە تا ئێستا ڤاکسینیان وەرنەگرتبێت.

بەپێی تۆڕی هەواڵی CNBC، توێژەرانی سەر بە کۆمپانیای فایزر-بایۆنتێک لە نوێترین توێژینەوەی کرداری خۆیدا ڕایگەیاندوە، پێدانی سێ ژەم لە ڤاکسینی فایزر کاریگەرییەکی ئێجگار زۆر لەسەر منداڵانی نێوان تەمەن ٦ مانگ بۆ خوار ٥ ساڵان جێ دەهێڵێت

باس لەوەش کراوە، کوتانی منداڵانی تەمەن ٦ مانگ تا خوار تەمەن ٥ ساڵان بە سێ ژەم لە ڤاکسینی فایزر، بەرگری لەشیان بۆ ٨٠٪ بەرز دەکاتەوە و کاریگەری ئەرێنیش لەسەر دروستکردنی دژە تەنەکان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوشێوەکانی جێ دەهێڵێت.

لە لایەکی خۆشیەوە، ئەڵبرت بروڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزر ئاشکرای کردووە، لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکانیان لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکەیان لەسەر هەزار ٦٧٨ منداڵ بنیات ناوە کە تەمەنیان لەنێوان ٦ مانگ بۆ خوار تەمەن ٥ ساڵاندا بوە، کاریگەرییەکی خێرا و بەرچاویشی لەسەر کردە وەڵام دەرەوەکانی جەستەیان دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوشێوەکانی هەبووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەر دوو کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی فەرمی بڕی ٣-میکرۆگرامیان بۆ کوتانی منداڵانی تەمەن ٦ مانگ تا خوار تەمەن ٥ ساڵان دیاریکردوە، لە تاقیکردنەوە کردارییەکانیشیاندا کاریگەرییە ئەرێنییەکانی ڤاکسینەکە لەسەر بەرگری جەستەی ئەو منداڵانە دەرکەوتوە.

ئاشکراشیان کردووە، لە کاتی پێدانی ژەمی یەکەم و دووم ی ڤاکسینەکەدا، وەڵامدانەوە جەستەیییەکانی جەستەی ئەو منداڵانە تەنیا ٣٠ بۆ ٤٠٪ توانیویەتی بەرگری دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوشێوەکانی پەیدا بکات و لەگەڵ پێدانی ژەمی سێیەمدا کاریگەرییەکان بۆ ئاستێکی زۆر بەرز بووەتەوە و چاوەڕێش دەکەن کاریگەرییە ئەرێنییەکان بۆ دوو هێندە بەرز ببێتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە