پەیامی کورد... زێلێنسکی: پێشڕەوی سوپای ئۆکراینا بەردەوامە و هێزەکانمان گەیشتوونەتە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا
سەرۆکی ئۆکراینا ڕایدەگەیەنێت پێشڕەوی سوپای ئۆکراینا لەبەری باشوور و خۆرهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامە.
لەمبارەیەوە ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: پێشڕەوی سوپای ئۆکراینا لەبەری باشوور و خۆرهەڵاتی ئۆکراینا بەردەوامە و هێزەکانمان گەیشتوونەتە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا، تەنیا 50 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ڕووسیاوە دوورن.
باس لەوە دەکرێت کە سوپای ئۆکراینا زیاد لە سێ هەزار کیلۆمەتری خاکی وڵاتەکەی لە بن دەستی سوپای ڕووسیا گرتووەتەوە.
هاوکات فەرماندەکانی گرووپە سەربەخۆخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا لە لۆهانسک و دۆنێتسک کە سەر بە ڕووسیان هۆشدارییان لە خراپی ڕەوشەکە داوە.
لای خۆیەوە ڕووسیا ڕایگەیاندووە تەواوی ئەو شارۆچکانەیان گرتوونەتەوە کە چەند ڕۆژی ڕابردوو لێی کشابوونەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە