بەرهەمی ئۆپیک لە مانگی ڕابردوودا ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە

بەرهەمی ئۆپیک لە مانگی ڕابردوودا ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە

پەیامی کورد … بەرهەمی ئۆپیک لە مانگی ڕابردوودا ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە

 

ڕێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت (ئۆپیک)، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی سوبات ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە کە ژمارەیان ١٣ ئەندامن لە مانگی کانونی دووەمدا ١٨٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا زیادیکردووە.

 

لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا ڕێکخراوی ئۆپیک ڕایگەیاند، “بەرهەمهێنانی نەوتی ڕێکخراوەکە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٥.٤٩٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا، بەراورد بە ٢٥.٣١٥ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بە زیادبوونی ١٨٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا”.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکە، حەوت وڵاتی ئەندامی ڕێکخراوەکە بەرهەمهێنانی نەوتیان بەرزکردووەتەوە بەپێی ئەم ڕیزبەندییە، (سعودییە کە دیارترینیانە بەبڕی ٨٩ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و بەرهەمی گەیشتە ٩.٥٠٤، هەروەها ڤەنزوێلا بەرهەمهێنانی بە بڕی ٧٢ هەزار بەرمیل.

 

هەروەها ئێران بەبڕی ٦٢ هەزار بەرمیل نەوت لەڕۆژێکدا بەرهەمی زایدیکردووە، ئیمارات بەبڕی ٣٦ هەزار بەرمیل نەوت زیادیکردووە، کوەیت بەبڕی ٢٢ هەزار بەرمیل و جەزائیر بە هەشت هەزار بەرمیل و ئەنگۆلا بە بڕی حەوت هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنانی نەوتی زیادیکردووە.

 

لە بەرامبەریشدا شەش وڵات بەرهەمهێنانی نەوتیان کەمیکردووە لە مانگی رابردوودا ئەوانیش لیبیا بە بڕی ٥١ هەزار بەرمیل، نەیجیریا بە ٣١ هەزار، عێراق بە ١٣ هەزار بەرمیل غینیا نۆ هەزار بەرمیل، گابۆن بە هەشت هەزار و کۆنگۆ بە نزیکەی دوو هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنانی کەمکردووەتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە