پەیامی کورد ... بو هۆی ڕوودانی بۆمەلەرزە لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات ٥ گوند تووشی زەرەر و زیان بوو .
بە پێی هەواڵی مانگی سووری ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات لە ئێران ، بە هۆی بۆمەلەرزەی ٤.٤ ڕێشتەری لە شارۆچکەی چاڵدران گوندەکانی شێخ سلۆ ئۆلیا ، شێخ سلۆ سۆفلا ، ناور ، زنکرە و گوندەکانی دووشان تەپە تووشی زەرەر و زیان بوونەوە .
بە پێی ڕاگەیاندنی تیمەکانی پێداچوونەوە بۆ شوێنی ڕووداوەکە تا ئەم کاتە هیچ جۆرە زەرەرێکی گیانی ڕانەگەێندراوە ، بەڵام بە هۆی ئەم ڕووداوەوە ٥٣ خانووی نیشتەجێ بوون تووشی زیان بوونە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە