پەیامی کورد... کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە کوژرا
لە درێژەی کوشتاری سیستەماتیکی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ساڵح ڕەشیدزادە تەمەن ٢٣ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە کوژرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ساڵح ڕەشیدزادە خەڵکی گوندی قەڵەڕەشی شاری سەردەشت بووە و کاتژمێر ١٥: ٣٠ نیوەڕۆ لە سنووری مەروی بانە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەی لێکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە برایەکی دیکەی ساڵح بە ناوی محەممەد ڕەشیدزادە دوو ساڵ پێش لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری باژاری شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا لانی کەم ٧ کۆڵبەر لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە