پەیامی کورد ... ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پارتی داد وگەشەپێدان " ئاکپارتی " رایگەیاند، سکاڵای یاسایی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنقەرە تۆماردەکات و دەشڵێت، بەڵگەیان لەلایە لەئێستەمبۆڵ پێشێلکاری ئەنجامدراوە.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ دووشەممە پاش راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی رۆژی رابردووی شارەوانیەکان لەتورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند سکاڵایان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەشاری ئانکارا تۆمارکردوە و چاوەڕێی گۆڕانکاری لەئەنجامەکاندا دەکەن.
پارتی دادو گەشەپێدان " ئاکەپە " کە پارتەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی کۆماری تورکیایە لەساڵی 2001ەوە کە دامەزراوە لەهەمو هەڵبژاردنەکاندا براوەی یەکەم بوە، بەڵام لەهەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2019 کە دوێنێ یەک شەممە لەتورکیا بەڕێوەچوو، ئاک پارتی کۆنترۆڵی شارەوانییەکانی ئانکارەی بۆ پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن " جەهەپە " لەدەستداوە پێدەچێت زۆرینەی دەنگەکانیش لەگەورە شاری ئێستەمبۆڵ لەدەستبدات.
لای خۆشییەوە فاتیح شاهین سکرتێری گشتی پارتی داد و گەشەپێدان وێڕای جەختکردنەوە لەسەر تۆمارکردنی سکاڵا، راشیگەیاند چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورە دەکەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەپێی ئەنجامی لەسەدا 99 ی ئەنجامەکان، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن " جەهەپە " لەسەدا 0.28 زیاتر لەکاندیدی پارتی دەسەڵاتدار " ئاکەپە " ی بەدەستهێناوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە