وەزیری دەرەوەی سوید لە ڕاگەێندراوێکدا دەست لە کار کشانەوەی خۆی لە حکوومەتەکەی ڕاگەیاند

وەزیری دەرەوەی سوید لە ڕاگەێندراوێکدا دەست لە کار کشانەوەی خۆی لە حکوومەتەکەی ڕاگەیاند

پەیامی کورد   ...    وزیری کارباری دەرەوەی سوید لەكاتێكدا سەركردایەتی سیاسەتی وڵاتەكەی كردووە بەتایبەت لەبواری مافەكانی ژناندا، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.
مارگۆت فالسترۆم وزیری کارباری دەرەوەی سوید، كە لەساڵی 2014ەوە لەو پۆستەیدا بەردەوامە، لە ڕاگەیندراوێكی چاوەڕواننەكراودا دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و ئاشكرایكردووە، كە پێویستی بەوەیە كاتی زیاتر لەگەڵ خانەوادەكەی بەسەر بەرێت.
فالستۆرم كە بە داكۆكیكارێكی سەرسەختی بواری مافەكانی مرۆڤ بەتایبەت ژنان ناوی دەركردووە، هاوكات پێشتر وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بوارەكانی تووندوتیژی سێكسی لەو ناوچانەی كە جەنگ بەرۆكی گرتوون كاریكردووە، هەروەها بۆ دوو خولی گرێدراو كۆمیسیاری یەكیتی ئەورووپاش بووە.
وەزیری دەرەوەی سوید لەو ڕاگەێندراوەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەوەی لەدەستم هاتبێت بۆ ئەوە بووە، سوید ببێتە ووڵاتێكی ئارام و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی رێزی لێ بگیرێت، دەشڵێت"لەئێستادا كاتی ئەوە هاتووە، لەگەڵ هاوسەرەكەم و منداڵ و نەوەكانم كاتەكانم بەرمەسەر".
مارگۆت فالسترۆم وزیری دەرەوەی دەرەوەی سوید، پێیوایە رۆژی سێشەممەی داهاتوو ستیڤان لۆفن سەرۆك وەزیرانی سوید ناوی وەزیرە نوێیەكە ئاشكرابكات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە