پێشوازی پۆمپێئۆ لە ڕەت کردنەوەی مووڵەتی فڕینی " ماهان ئەیر " لە لایەن ئاڵمانیا وە

پێشوازی پۆمپێئۆ لە ڕەت کردنەوەی مووڵەتی فڕینی " ماهان ئەیر " لە لایەن ئاڵمانیا وە

پێشوازی پۆمپێئۆ لە ڕەت کردنەوەی مووڵەتی فڕینی " ماهان ئەیر " بۆ ئاڵمانیا

مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئەڵمانیا بۆ قەدەغە کردنی فڕینەکانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی " ماهان ئەیر " ی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاڵمانیا پێسوازی کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پۆمپێئۆ داوای لە هاوپەیمانەکانی خۆی کرد کە لەم نموونەیە پێشوازی و چاولێبکەن .

پۆمپێئۆ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی : " ئەمریکا لە بڕیاری ئاڵمانیا بۆ ڕەت کردنەوەی فڕینەکانی ماهان ئەیر پێشوازی دەکات . ئەم کۆمپانیا فڕۆکەوانییە چەک و سەربازی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین ناردووە و لە ڕۆحییەتی ناسەقام کردنی ئێران لە ناوچەکە پاڵپشتی دەکات . ئێمە لە تەواوی هاوپەیمانەکانی خۆمان داوا دەکەین کە لەم نموونەیە پەیڕەوی و پێشوازی بکەن ."

دەزگای فێدراڵی فڕۆکەوانی نیشتمانی ئاڵمانیا ڕایگەیاند کە ماهان ئەیر لە بەرواری ١٢ی جانیوەری یەوە سەبارەت بە بڕینی بەپەلەی مووڵەتی فڕینەکانی ئەم کۆمپانیایە لە ئاڵمانەوە دەرچووە .پێشتر دەزگای ئێستێخباراتی ئەمریکا ڕووبە نوێنەرانی دەوڵەتی ئاڵمانیا ڕەخنەی گرتبوو کە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای ماهان ئەیر هەڕەشەیەکە بۆ ئەمنییەتی شاروەندانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ئاڵمانیا .  

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە