وەزیری ناوخۆی تورکیا ... " لێتان دەپاڕێمەوە ملمان لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن " ، ئەمریکا چەکی ژەهراوی دواە بە قەرەیلان

وەزیری ناوخۆی تورکیا ... " لێتان دەپاڕێمەوە ملمان لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن " ، ئەمریکا چەکی ژەهراوی دواە بە قەرەیلان

پەیامی کورد  ...  سولەیمان سۆیلۆ : ئەمریکا چەکی ژەهراوی ڕادەستی موراد قەرەیلان کردووە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە " لە ئێوە دەپاڕێمەوە ، ملمان لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن .

وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، “ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات. با ئێستا بڵێن نییە. سەیر بکەن رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. باس لە شتی زیاتر دەکەم. لە ئێوە دەپارێمەوە، ملی ئێمە لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن”.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی هەڵبژاردن کە لەلایەن پارتەکەی خۆی لە شارۆچکەی ئاکدەغمان-ی سەر بە یۆزگات، سولەیمان سۆیلۆ ، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵەکانی ١٩٩٠-٢٠٠٠ ژمارەی چەکدارانی پەکەکە ١٥ ھەزار کەس بووە، کەچی ئێستا نزمبووەتەوە بۆ ٧٠٠ کەس.

هاوکات وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند :  “رووبەڕووی تیرۆریستان دەبینەوە، رووبەڕووی فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر رووبەڕووی فەتۆ ودزەکان دەبینەوە. ئیتر بۆیە هاوپەیمانی کۆمار بۆ ئەمە بوونی هەیە و بۆ ئەمە پێکهێنراوە. بۆ ئەوەی کە قۆناغی داھاتووی تورکیا بە تووندی بە داھاتوو ببەسترێتەوە. لەگەڵ ئەم بەھێزییەوە لە ماوەی چوار تا پێنج ساڵی داھاتوو ھەنگاوی بەھێز دەھاوێژین. دەچین بۆ شرناخ و ھەکاری، بە چاونەترسییەوە بە شەقامەکاندا دەڕۆین. نەک تەنیا من، ئەو برایانەی لەو شوێنەش دەژین، بە چاونەترسییەوە تێپەر دەبن. ئیتر تورکیایەک ھەیە کە پەکەکە نابێتە بەڵا بەسەر دوکانەکان و خەڵک ھەڕەشەی لێ ناکرێت. ئەگەر بچووکترین شت بکەن، ئەوا ئێمە ئەوەی پێویست بێ دەیکەین. ئایا چۆن بە چاو نەترسییەوە دەڕۆین؟ بەھۆی کەسایەتی خۆم؟ لە ئازایەتی خۆم؟ ھەڵبەتە نەخێر. تەنھا یەک شت ئەویش پسولەی دەنگدانە. ئەو دەنگەی کە بەکاری دەھێنین وا دەکات بە چاو نەترسیەوە تێپەر بین”.

وەزیری ناوخۆیی تورکیا وتیشی “ئەمریکا، چەکی ژەھراوی بە موراد قەرەیلان داوە. یەکەم جارە ئەمە دەڵێم. بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک بچێتە لای چەکی ژەھراوی ئاراستە بکات و لەوەی بەرامبەری بدات. با ئێستا بڵێن نییە. سەیر بکەن رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە. باس لە شتی زیاتر دەکەم. لە ئێوە دەپارێمەوە، ملی ئێمە لە پێش قەندیل شۆڕ مەکەن”.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە