پەیامی کورد… پەنابەرێکی کورد لە ئەڵمانیا کوژرا
بەگوێرەی میدیای ئەڵمانی، پەنابەرێکی کورد، کە بە رەچەڵەك کوردی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، بە دەستی ناسیاوێکی خۆی لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کوژرا.
رۆژی چوارشەممە 29-9-2021 پۆلیسی شاری بەرلین رایگەیاند تەرمی گەنجێکی تەمەن 31 ساڵیان بە ناوی هۆزان محەممەد دۆزیوەتەوە.
ئەو گەنجە کە دانیشتووی گەڕەکی لێتشربێرگ بووە، لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی لە دارستاندا کوژراوە. پۆلیس گومانلێکراوی تاوانەکەی دەستگیرکردووە.
هۆزان کە خەڵکی گوندێکی قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانە، وەک هەزاران پەنابەری دیکەی رۆژئاوای کوردستان رووی لە ئەوروپا کردبوو، پێشتر وەکو کارمەندی گواستنەوە لە پایتەختی ئەڵمانیا کاری کردووە.
پۆلیسی ئەڵمانیا گوتی، هەروەکو لە پێگە رۆژنامەڤانییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، گومانلێکراوەکە دانی بەتاوانەکەدا ناوە. بە گوتەی پۆلیس گومانلێکراوەکە هاوڕێی کوژراوەکە بووە و کێشەی دەروونی هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە