وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگەیاند، کە بڕیاردراوە، دەست بەدابەشکردنی مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بکرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌نراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کە مووچه‌ی سەجەم كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌یشیان ره‌وانه كردووه، پێویسته به زووترین کات به‌سه‌ر كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمدا دابەشبکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە پرۆسه‌ی وردبینی له‌لایه‌ن شانده‌كانی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە دوێنێ یه‌كشه‌ممە وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، لیستێكی دیکەی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە