پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ شەممە ٠٢ی ٠٣ی ٢٠٢٠ بەهۆی کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەلایەن ووڵاتانی ئۆپیک و هاوپەیمانانییەوە، نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە، ئەمە لەکاتێکدایە هەینی رابردوو گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی کە لەماوەی ساڵێکدا تۆماریکردبێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت ١.٦٤ دۆلار بەرزبوەوتەوە لە دوایین مامەڵەدا بە ٥١.٣١دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ٣.٣ زیادیکردوە.
لەهەمانکاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا ١.٣٥ دۆلار بەرزبوەوە و بە ٤٦.١١ دۆلار مامەڵەی پێکراوە، واتا بەڕێژەی لەسەدا ٣ زیادیکردوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەگشتی و لە ووڵاتی چین بەتایبەتی کە گەورەترین ووڵاتی بەکارهێنەری نەوتە لە دوای ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەردەوام لەدابەزیندابوە، بەجۆرێک هەینی رابردو نرخەکەی گەیشتە نزمترین ئاست کە لەماوەی ساڵێدا تۆماریکردبێت.
بۆ دانانی سنورێک بۆ نزمبونەوەی نرخی نەوت سعودیە کە گەورەترین ووڵاتی بەرهەمهێنی نەوتی ئۆپیکە فشارەکانی بۆ سەر ووڵاتانی هاوپەیمانی چڕکردوەتەوە، بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەقەبارەی یەک ملیۆن بەرمیل لەرۆژێکدا، بەمە نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.
شارەزایانی بواری ئابووری پێیانوایە کەمکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک ناتوانرێت بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ درێژە بکێشێت، بەهۆی ئەوەی بەردەوام کەمبکردنەوەی قەبارەی بەرهەمهێنراوی نەوت دەبێتە هۆی کشانەوەی کڕیارەکانیان لەبازاڕەکاندا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە