ڕابەری ڕۆحانی یەزیدییەکان لە شێخان بە خاک دەسپێردرێت

ڕابەری ڕۆحانی یەزیدییەکان لە شێخان بە خاک دەسپێردرێت

پەیامی کورد     ...    ڕابەری ڕۆحانی یەزیدییەکان لە شێخان بە خاک دەسپێردرێت .

تەرمی باباشێخ، رێبەری رۆحانی ئێزدییەكان كە بە هۆی نەخۆشیەوە كۆچی دوایی كرد لە شێخان بەخاك دەسپێردرێت.
بڕیار وایە ئەمڕۆ هەینی تەرمی خەرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە (بابا شێخ)، بە ڕێوڕەسمێك لە شێخان بەخاك بسپێردرێت و لە پەرەستگەی شەرفەدین سێ رۆژ ماتەمەینی راگەێندرا.
بابا شێخ ئەندامی ئەنجوومەنی ڕووحانی یەزدییەكان و سەرپەرشتیاری كاروباری ئایینی یەزدییەكانی دەكرد و لەڕووی ئایینییەوە بەرزترین دەسەڵاتی ئایینی ناو ئایینی یەزدییانی هەبووە.
شێخ خەرتۆ ئیسماعیل لە ساڵی ١٩٩٥ەوە سەرۆكی ئەنجوومەنی ڕووحانی یەزدییەكان بووە و سەرپەرشتیاری پەرستگای لالشی كردووە.
شەوی پێنج شەممە باباشێخ بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە، لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە