پەیامی کورد ... ئیسرائیل سەبارەت بە کۆتایی مرۆڤایەتی هۆشداری دەدات
سەرچاوەکانی نزیک لە بنیامین ناتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای دەکەن، نەتەنیاهۆ هۆشداری کۆتایی هاتنی مرۆڤایەتی و درووست بوونی شێوانشێوی داوە لە جیهان لە لێکەوتەکانی کۆرۆنادا.تەلەڤیزیۆنی کەناڵ ١٢ ی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا لە زاری چەند سەرچاوەیەک نزیک لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئەو ووڵاتەوە ئاماژە بەوە دەدات، کۆتایی مانگی رابردوو، بنیامین ناتانیاهوو لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرەکانی حکوومەت ڕەشبینی خۆی بەرمابەر لێکەوتەکانی ڤیرووسی کۆرۆنا دەربڕیوە.بەگوێرەی ئەو راپۆرتە ناتانیاهوو بە وەزیرەکانی وتوە، "کۆرۆنا کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهێنێت و ئاژاوە و شێوانشێوی لە جیهاندا دەهێنێتە ئاراوە".لای خۆشیەوە، وەزیری تەندرووستی ئیسرائیل هۆشداری داوە لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان و مردوانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ووڵاتەکەیدا و رایگەیاندوە،سیناریۆکانی ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە ئیسرائیل دووبارە دەبێتەوە.
تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل گەیشتوەتە ١٦ هەزار و ٤٤٤ کەس و ٢٤٥ تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە