هاوسەرگیرى پیاوێک لە گەڵ کچێکى ١٣ ساڵە کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

هاوسەرگیرى پیاوێک لە گەڵ کچێکى ١٣ ساڵە کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

پەیامی کورد ... هاوسەرگیرى پیاوێک لە گەڵ کچێکى ١٣ ساڵە کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

 

لەناحیەى هەریرى سەربەقەزاى شەقڵاوە، پیاوێکى تەمەن ٤٠ ساڵ کچێکى تەمەن ١٣ ساڵ لە برى قەرز وەردەگرێت و هاوسەرگیرى لەگەڵ دەکات، ژمارەیەک رێکخراوى مەدەنى و چالاکوان ورۆژنامەنوسیش لە بەیاننامەیەکدا داوا لەسێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم دەکەن رێگرى لەوهاوسەرگیریە بکات.

 

بەپێى ناوەرۆکى بەیاننامەکە، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵان دانیشتووی ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوەیە، لە بری قەرز کچێکی قەرزارەکەی کە تەمەنی ١٣ ساڵە وەردەگرێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات و دوێنی واتە رۆژى هەینى گواستویەتیەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، پیاوەکە دوو هاوسەر دیکەى هەیە و خاوەنی چەند منداڵێکە.

 

لە بەیاننامەکەدا داوا لەسێ سەرۆکایەتیەکەى هەرێم کراوە، بەپەلە بێنە سەرخەت و ڕێگا لەم هاوسەرگیریە نایاساییە و هاوشێوەکانی بگرن و مافی ئەم منداڵە بەزوترین کات بگەڕێندرێتەوە و ئەوانەشی ئەم کارەیان دەرهەق بەمنداڵەکە کردووە بەتوندترین شێوە سزابدرێن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە