مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠  لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

پەیامی کورد    ...    وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند،"رۆژانی شەممە و یەكشەممە، مووچەی هێزەكانی ٧٠ و ٨٠ دابەشدەكرێت." 

ئاواتی شێخ جەناب، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە مەرزی حاجی ئۆمەران ووتی،"حكومەتی هەرێم هەموو تواناكانی خۆی خستوەتەگەڕ بۆ ئەوەی كەمترین زیان بەر هاووڵاتیان بكەوێت لەو بەڵایەی رووی كردۆتە جیهان و هەرێمی كوردستان."
ووتیشی،"لەم جۆرە كارەساتانەی جیهانی گرتۆتەوە، بۆ كورد گرینگە كە پێكەوە ڕووبەڕووی ببێتەوە، كورد بەهۆی ئەوەی داراییەكی بەهێزی نییە، باشترین چارەسەر ئەوەیە كە دووربكەونەوە لە قەرەباڵغی و بەریەككەوتن".
سەبارەت بە بڕیاری پاشەكەوتی مووچە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، وەزیری دارایی ووتیشی،"حكومەتی هەرێم لە دیراسەكردنی هەموو ئەگەرەكاندایە، هیچ ئەگەرێك نەكەوتۆتە پێش ئەگەرێكی دیكە، هەركاتێك بڕیارێك لەو بارەیەوە دەربچێت بەراستگۆیی خەڵكی لێ ئاگاداردەكرێت"
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە