نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد  ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە  ٢٧ی ٥ی ٢٠١٩  بەهۆی شەڕی بازرگانی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا كاریگەری لەسەر نرخی خاو كردووە و دوای بەرزبوونەوەی نرخی ئەو بەرهەمە بۆ چەند هەفتەیەك لەسەر یەك، ئاڵووگۆڕییە ئابووریەكان بوەهۆی دابەزینی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا.

پاش ئەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دانوستانە بازرگانیەكانی لەگەڵ چین هەڵپەسارد و دواتر بە بڕیارێك كۆمپانیا بازرگانیەكانی ئەو ووڵاتەی خستە لیستی رەشی بازرگانی ووڵاتەكەیەوە، گرژیی و ئاڵۆزیەكان لە نێوان هەردوو ووڵاتدا لە پەرەسەندنێكی بەردەوامدایە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزینی تۆماركرد.  

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، نرخی نەوتی خاوی برێنت 51 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا حەوت دابەزیوە، كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 69.60 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 64 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 1.1 دابەزیوە و  و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 58.50 دۆلار لە كۆتا مامەڵەیدا.

هاوكات سەرەڕای جەنگی ساردی نێوان چین و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دابەزینی نرخی نەوت لە ئاستێكی ئاساییدایە و ئەوەش بەهۆی بریاری بەردەوامبونی رێكخراوی وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت "ئۆپێك" و وڵاتانی هاوپەیمانی "ئۆپێك+" لە كەمكردنەوەی رێژەی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی ئەو بەرهەمە. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە