پەیامی کورد ... خاڵی بۆڕی گازی لیتوانی – لێتۆنی تووشی ڕووداوی تەقینەوە دەبێت کە تا مەودای ١٧ کیلۆمەترییەوە بیندراوە
کۆمپانیای " ئامبێر گرەید " ئۆپێراتۆری ڕاگواستنی گازی لیتوانی ڕایگەیاند : خاڵی بۆڕی ئەو گازەی کە لیتوانی و لێتۆنی بە یەکتر دەبەستێتەوە تووشی تەقینەوە بوو .
بڵێسەکانی ئاگر بە هۆی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە نزیکەی ٥٠ مەتر بەرزایی هەبوو و لە مەودای ١٧ کیلۆمەتری بیندراوە .
ئاژانسی هەواڵی باڵتیک BNS ڕاپۆرتی دا کە پۆلیس لە حاڵی ئامادەبوونە بۆ چۆڵکردنی ئەو گوندەکەی کە لە نزیکی شوێنی ڕوودانی ئەم ڕووداوەیە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە