یەكەم تووش بووی كەڕووی ڕەش لەكەركوك گیانی لەدەستدا

یەكەم تووش بووی كەڕووی ڕەش لەكەركوك گیانی لەدەستدا

پەیامی کورد … یەكەم تووش بووی كەڕووی ڕەش لەكەركوك گیانی لەدەستدا

 

یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە كەڕووی ڕەش لە پارێزگای كەركوك تۆمار كرا، كە توشبوویەكی پەتای كۆرۆنا بووە.

 

سەرچاوەیەكی تەندروستی لە كەركوك ڕایگەیاند، یەكەم ژن لە پارێزگای كەركوك كە توشبووی كەڕووی ڕەش بوو گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە، ئەو ژنە توشبووی پەتای كۆرۆنا بووەو دوای نیوەشەوی شەوی رابردوو لەسەر هەینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

كەڕووی ڕەش بەهۆی چەند بوونەوەرێكەوە دروست دەبێت كە پێیان دەوترێت (Mucorales) كە لە ڕێگەی هەناسەدان و پێستەوە دەتوانن بچنە جەستەی مرۆڤەوە، ئەوەش بەهۆی لاواز بوون و نەمانی بەرگری جەستە، كە ئەو حاڵەتە لە توشبووانی كۆرۆناشدا ڕوودەدات.

 

بەشێوەیەكی سروشتی لە خۆڵ و ماددەی ئۆرگانی شیبووەوەدا هەن، هەركاتێكیش چووە ناو جەستەوە دەتوانن گیرفانە هەواییەكانی پشتی لوت و ئێسكی كوڵمەكان و نێوان چاوەكان و ددانەكان تووش بكەن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە