پەیامی کورد... ئاسایشی سلێمانی دەستی گرت بەسەر ١٤٩ کیلۆ مادەی هۆشبەردا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: لە دوو چالاکی جیادا دەستبەسەر بڕی (١٤٩) کیلۆ ماددەی هۆشبەری لە جۆری (کریستاڵ) دا گیرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی هەر جۆرە ماددەیەکی هۆشبەر، لە دوو چالاکیدا دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گرت.
ئاماژە بەوە کراوە، لە چالاکی یەکەمدا دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون هێزەکانی ئاسایش بە فەرمانی دادوەر لە ٢٠٢٢/٦/١٤ دەستیان بەسەر بڕی (٩٢) کیلۆ ماددەی کریستاڵ داگرت و ئەو ماددانەش لە دەرەوەی هەرێمەوە هێندرابوون.
لە چالاکی دووەم دا هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوەی ورد لەڕێگەی یەکێک لە بازگەکانەوە لەرۆژی ٢٠٢٢/٧/٢٥ دەستیان بەسەر بڕی (٥٧) کیلۆ ماددەی کریستاڵ داگرت کە لەناو قوتوی ڕۆنی ئۆتۆمبێلدا شارابوونەوە و تۆمەتبار کە ناوی (ح.ع.م) و لەدایکبووی ١٩٨٩ یەوە بە ڕەگەز کوردە، بەنیازبوون لە شاری سلێمانەوە بیباتە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان و بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراوە و دەست بەسەر کریستاڵەکەدا گیراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە