یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەرزترین ئاستی لەمێژودا تۆمار دەكات

یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەرزترین ئاستی لەمێژودا تۆمار دەكات

پەیامی کورد... یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەرزترین ئاستی لەمێژودا تۆمار دەكات

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت یەدەگی دراوی بیانی عێراق، گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا.

مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد: یەدەگی دراوی بیانی عێراق، گەیشتووەتە 115 ملیار دۆلاری ئەمەریكی، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە مێژووی دارایی عێراقدا .

ڕوونیشی كردەوە: بەرێوەبردنی یەدەگی دراوی بیانی پەیوەستە بەرێنماییە ستانداردە نێودەوڵەتییەكانی وەبەرهێنان، كە لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتیە فرە لایەنەكانەوە دامەزراوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بەدواداچوون بۆ پارە بلۆك كراوەكانی عێراق دەكەین، كە بەگەندەڵی بردراون، هەموویان پابەندن بە یاسای ژمارە 7 ساڵی 2019 كە سندووقی وەرگرتنەوەی پارەیە كە ‌لە ئێستادا بەڕێوەدەبرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە