فوئاد حسێن کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕوونکردنەوە و سوپاسنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا چەند زانیارییەکی سەبارەت بە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەڵبژاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاشکرا دەکات.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیەتی :-
ڕوونكردنه‌وه و سوپاسنامه‌یه‌ك له فۆاد حسێن
دوابه‌دواى بهربژێركردنمان له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆك مسعود بارزانى و به پشتگیرى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌شداریمان كرد له چالاكییه‌كان و كاركردن بۆ دانانى زه‌مینه‌یه‌كى دروست بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى تێگه‌یشتنمان بۆ پرۆسه‌كه به‌و شێوه‌یه بوو كه كێبركێهكه له چوارچێوه‌ى ئیراده‌ى نوێنه‌رانى هه‌رێم له به‌غدا، یان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى هه‌ردولایه‌نى سه‌ره‌كى پرۆسه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت. و زۆر دلخۆش بووین كاتێك كه براى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و به‌ڕێز پاڤێل تاڵه‌بانى گه‌یشتنه رێككه‌وتن له نێوانیاندا كه یه‌ك به‌ربژێر پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بكه‌ن. ئه‌م رێككه‌وتنه نزیكه‌ى دوو كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق بوو.
به‌ڵام ئێمه تووشى سه‌رسوڕمان بووین كاتێك كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستى پێكرد، بینیمان لایه‌نه‌كه‌ى تر به‌ربژێرى خۆى نه‌كشاندۆته‌وه، و چوونه‌ته ناو هاوپه‌یمانى جیاجیا له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان، و ئه‌و میكانیزمه‌یان پشتگوێ خست كه له‌سه‌رى رێككه‌وتبوون و پابه‌ند نه‌بوون به به‌ڵێنه‌كه‌یان.
به‌و پێییه‌ى بڕوامان به‌وه بوو كه یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى به‌ربژێر مافى پێكهاته‌ى كورده، بۆیه بڕیارماندا له پرۆسه‌كه بكشێینه‌وه.
دوابه‌دواى ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌یه، كه به پێویستمانزانى بڵاوى بكه‌ینه‌وه بۆ ئاگاداربوونى هه‌موو لایه‌ك له ڕاستییه‌كان ، له‌م ده‌رفه‌ته‌دا پێزانینمان ئاراسته‌ى سه‌رۆك مسعود بارزانى ده‌كه‌ین و سوپاسى به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین بۆ بهربژێركردنمان بۆ ئه‌و پۆسته. سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ى براى به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانى و شاندى هاورێى ده‌كه‌ین كه بۆ پشتگیرى كردنمان سه‌ردانى به‌غدایان كرد و به‌شدارییان له دانووستاندن و گفتوگۆكاندا كرد.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و گشت ئه‌ندام و لایه‌نگرانى ئه‌م حیزبه ده‌كه‌ین.
سوپاسى ئه‌و گرووپه چاڵاكه ده‌كه‌ین كه هاورییه‌تی ئێمه‌یان كرد بۆ سه‌ردانى به‌غدا و ژماره‌یه‌كى زۆر چالاكى ڕاگه‌یاندنى چڕ‌وپڕیان ئه‌نجامدا. ئه‌و به‌ڕێزانه باشترین پاڵپشت بوون بۆمان.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ملیۆنه‌ها سوپاسی ڕۆڵه‌كانى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م كه به‌دواداچوونیان بۆ ئه‌م ڕووداوه كردووه.
هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینمان ئاراسته‌ى سه‌دان و هه‌زاران كه‌س له پێكهاته جیاوازه‌كانى ناو عێراق ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵماندا هاوسۆز بوون ، و سوپاسى هه‌موو هاوڵاتیانى كورد و عێراقییه‌كانى هه‌نده‌ران و هاوڵاتیه بیانییه‌كان ده‌كه‌ین كه پشتگیری‌یان له ئێمه كرد.
سوپاسى ڕاگه‌یاندنكارانى كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین كه ده‌رفه‌تیان پێداین بۆ ڕوونكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنى به‌رنامه‌كانمان.
لێره‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه كارى ئێمه له كاروانى خه‌باتى دور و درێژمان هه‌میشه له پێناو یه‌كریزى لایه‌نه كوردستانییه‌كان و به‌دیهێنانى ئه‌و پره‌نسیپانه بووه كه بڕواى ته‌واومان پێى هه‌بووه. بۆیه و له‌و ڕوانگه‌یه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان یه‌كڕیزى گه‌لى كوردستان بپارێزین.
له كۆتاییدا پیرۆزبایى له گه‌لى كوردستان ده‌كه‌م به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌و پڕۆسه دیموكراسیه.
هه‌ر له خۆشی‌دا بن...
فۆئاد حسێن
پێنج شه‌ممه
4/10/2018
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە