پەیامی کورد ... ئەمریکا بڕی ٢٣ ملیار دۆلار چەکی پێشکەوتوو بە ئیمارات دەفرۆشێت
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند بەڕێوبەرایەتیەکەی دۆناڵد ترامپ ڕۆژی سێشەممە بە کۆنگرێسی ڕاگەیاندووە فرۆشتنی چەکی ئەمەریکی پێشکەوتوو بە ئیماڕات پەسەند دەکات، کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە ٢٣ ملیار دۆلار.
ئەمەش دوای ئەوە دێت ئەمەریکا نێوەندگری کرد لە ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئیماڕاتدا.
پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، " ئەمە پێزانینی پەیوەندییە قوڵەکانی نێوانمانە و پێویستیی ئیماڕاتە بۆ ئەوەی توانایەکی بەرگری پێشکەوتووی هەبێت و بتوانێت لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێراندا بەرگری لە خۆی بکات."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی گرێبەستەکە، کە بڕەکەی دەگاتە (23.37) ملیار دۆلار نزیکەی (٥٠)فڕۆکەی ئێف-35 و لایتینینگ 2 و هەروەها (١٨)فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێم کیو-9 و کۆمەڵێک موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان و ئاسمان بۆ زەوی دەگرێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە