بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی بەربەستی ٧٪ تێپەڕاند

بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی بەربەستی ٧٪ تێپەڕاند

پەیامی کورد... بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی بەربەستی ٧٪ تێپەڕاند


بەپێی ئەنجامە بەراییەکان هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی کە پێهاتووە لەهەریەکە لە پارتی چەپی سەوزو پارتی کرێکاریی تورکیا و پارتی رەنج، پارتی ئازادیی کۆمەڵگەیی، پارتی بزووتنەوەی رەنجدەران بەربەستی ٧% تێپەڕاندووەو وەکو فراکسیۆنێک بەشداردەبن لە پەرلەمانی داهاتوی تورکیا.

شەوى رابردوو، پاش بڵاوکردنەوەی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا هاوپەیمانێتی رەنج و ئازادی، توانیویەتی بەربەستی لە ٧% تێبەڕێنێت، رێژەی دەنگەکانی بەنزیکەی ٩.١٧% یە لەکۆی ئەو دەنگانەی تاوەکو ئێستا ئاشکراکراون.

بەپێی سیستەمی 'هوندنت' کە هەڵبژاردنەکانی تورکیای لەسەر بەرێوەدەبرێت، پێویستە هەر پارتێک ١٠%ی دەنگەکان بهێنێت بۆئەوەی بەشداری بکات لە پەرلەمان، بەڵام لەساڵی ٢٠١٨ ئەم رێژەیە هەموار کرا بۆ ٧%، ئێستاش هەر پارتێک بتوانێت ئەو بەربەستە تێبپەڕێنێت دەتوانێت لەخولی داهاتووی پەرلەمان بەشداری بکات.


پەرلەمانی تورکیا لە ٦٠٠ کورسی پێکهاتووە و لە ئەستەنبوڵەوە ٨٩ پەرلەمانتار دەچنە پەرلەمان و لە ئەنقەرە ٣٦ کاندید سەرکەوتوو دەبن و لە ئیزمیریش ٢٨ پەرلەمانتار دەچنە پەرلەمان و لە بۆرسا ٢٠ پەرلەمانتار و لە ئەنتاڵیا ١٧ پەرلەمانتار و لە ئەدەنا ١٥ کاندیدی سەرکەوتوو و و کۆنیا ١٥ پەرلەمانتار و پارێزگاکانی دیکەش پشکیان لەنێوان یەک بۆ ١٤ پەرلەمانتارە.


ئەم خولەی پەرلەمانی تورکیا ٢٨ ەمین خولی پەرلەمانە، تێیدا لە ٨٧ بازنە لە تورکیا و دەرەوەی تورکیادا دەنگدرا و ژمارەی سندوقەکانی دەنگدانیش ١٩١ هەزار ٨٨٤ سندوق بوو ٢٤ پارت بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان کرد لەگەڵ ١٥١ کاندیدی سەربەخۆ.


لە هەڵبژاردنەکەی دوێنێدا، ململانێیەکی بەهێز لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغلۆ هەبوو لەسەر بەدەستهێنانی کورسی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەسەر پشکی هەریەکە لە پارتەکانی 'گەلی کۆماری تورکیا' و 'پارتی داد و گەشەپێدان' خۆیان کاندید کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە