پەیامی کورد... ژنێکی دیکە لە ڕاپەڕین کوژرا
ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ژنێک گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری ڕانیە، کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.
کوژرانی ئەو ئافرەتە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا دەبێتە سێیەم حاڵەتی کوشتنی ئافرەتان، دوای ئەوەی ڕۆژی 9ی ئەم مانگە لە کۆیە ئافرەتێک بە ناوی سەروین خورشید درایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژرا و تا ئەمڕۆش کەسوکاری ئامادە نەبوون تەرمەکەی وەربگرنەوە.
هەروەها دوێنێ، ئافرەتێکی دیکە لە شارۆچکەی زاخۆ بە ناوی "عەیدێ محەممەد" لە لایەن برایەکییەوە بە دەمانچە تەقەی لێکرا و کوژرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە