پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی ساڵێکدا دەست بەسەر ٣٠٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند، لە ماوەی (٨) مانگدا دەست بەسەر (٣٠٠) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و (١٤) ملیۆن حەبدا گیراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ڕائید بیلال سوبحی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیاند: ئۆپەراسیۆنەکانمان بەردەوامن بۆ شەڕکردن و ڕاوەدوونانی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، بەو پێیەی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٣٥٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون.
باسی لەوەش کرد، کۆی گشتی ژمارەکە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا بووەتە ١١ هەزار تۆمەتبار بە بازرگانیکردن و بەرزکردنەوە و خراپ بەکارهێنان، ئەمە جگە لە دەست بەسەر نزیکەی ٣٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و زیاتر لە ١٤ ملیۆن حەبی کپتاگۆن و مادەی دەروونی.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، شەڕێکی جددی لەلایەن بەڕێوەبەرایەت و تەواوی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی مادەی هۆشبەر و جەختیشی کردەوە: کە هاووڵاتییان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە تۆڕەکان بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی بێبەرامبەری بەڕێوەبەرایەتی ژمارە ١٧٨ کە لە سەرجەم پارێزگاکان کار دەکات لە عێراق.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە