پەیامی کورد… سێ گەنج لە ماوەت خنکان و تەرمەکانیان نەدۆزراوەتەوە
بە پێی ئەو هواڵانەی بڵاوبوونەتەوە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە سێ گەنج لە چەمی خەمەڵۆكەی ماوەتی سەر بە دەشتی تلێی ناوچەی شارباژێڕ دیار نەماون.
قائیمقامی ماوەت رایگەیاندووە، دووانیان جل و مۆبایلەکانیان لەسەر قەراغی چەمەکەن، پێدەچێت یەکێکیان کەوتبێتە ناو ئاوەکە و دوانەکەی دیکە بە دوایدا رۆیشتبن، بەڵام تا ئێستا کەسیان نەدۆزراونەتەوە.
کامەران حەسەن، ئاماژه بهوه دهكات، ئەو دووکەسەی جل و بەرگەکانیان لای قەراغی چەمەکەیە مەلەوانی دەزانن، پێدەچێت بۆ رزگارکردنی ئەو کەسەی دیکە رۆیشتبنە ناو ئاوەکە و تا ئیستاش گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە. دهشڵێت: "بەھۆی سەختی و تاریکی شوێنەکە تیمەکان ئەمشەو ناتوانن بە دواداچوون بکەن، وا بڕیارە سبەی تیمێك لە سلێمانی و دوکانەوە بچن بۆ ماوەت و بە دوای ئەو کهسانەدا بگەڕێن.
گوتیشی: "تیمی فڕۆکەوانی بە کۆپتەر ھاوکارییان دەکەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە