سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات
پەیامی کورد      ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی " ئیمارات " ، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی ووزە کە ڕۆژانی ٢٧-٢٨ ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری ووزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. 

سەرۆکی حکوومەت هەروەها بەشداری لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتی بە ناووبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت. ئەمساڵ لووتکەکە لە ڕۆژانی ٢٩-٣٠ی ئادار ئەنجام دەدرێت. 

هەروەها بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی ووزە و لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان، لە گەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە