یه‌كێك له گرووپه‌كانی نێو قه‌ڵغانی فورات ئاشكرایكرد که له‌لایه‌ن توركیاوه فه‌رمانیان پێكراوه خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر منبه‌ج ئاماده بكه‌ن.
به گوێرەی ڕاپۆرتێک ، میدیایه‌کی ڕووسی له‌زاری یه‌كێك له‌گرووپه‌كانی نێو قه‌ڵغانی فورات كه سه‌ر به توركیان بڵاویكرده‌وه: "له‌ئه‌نکه‌ره‌وه فه‌رمانمان بۆ هاتووه ئاماده‌كاری بۆ چوونه ناو منبه‌ج بكه‌ین، ئه‌و فه‌رمانه‌ش پاش سه‌ردانی جه‌یمز جێفری نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ سووریا هات".
سەبارەت بە واده‌ی هێرشكردنه سه‌ر منبه‌ج له‌لایه‌ن توركیا وە هەروەها گرووپه‌كانی نزیك له‌و ووڵاته میدیای ڕووسی له‌زاری فه‌رمانده‌یه‌كی قه‌ڵغانی فوراته‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه که توركیا فه‌رمانیكردووه كۆتایی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بچنه نێو شاری منبه‌جه‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه که ئه‌مریكا تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که ئه‌مان بچنه نێو شاری منبه‌جه‌وه.
شارپرێس نووسی: فه‌رمانده‌كه‌ی قه‌ڵغانی فورات ئه‌وه‌شی وتووه که" ئۆپه‌راسیۆنی چونه نێو مه‌نبه‌ج له‌مێژووی شۆڕشی سوریا ئۆپه‌راسیۆنێكی بێوێنه ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره به ئێمه‌ی گوتووه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە