وەزیری دەرەوەی ئێران ... ئێمە و برا کوردەکانمان کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لە بیر ناکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران ...  ئێمە و برا کوردەکانمان کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لە بیر ناکەین

پەیامی کورد  ...  محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لە توویتێکدا نووسی: نە ئێمە و نە برا کوردەکانمان کارەساتی دڵتەزێنی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیرمان ناچێت.

بەپێی ڕاپۆرتێک ، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن ڕەژیمی بەعس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لەو پەیامەدا زەریف نووسیوەیەتی: کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیرمان ناچێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە: لەسەرەتادا ووڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوودانی هێرشەکەیان ڕەت کردەوە پاشان ئێرانیان تۆمەتبار کرد. کاتێکیش کە ئاشکرا بوو کە هاوپەیمانی خۆیان بەچەکی کیمیایی ئەوان هێرشی کردووە بێدەنگ بوون.

ئەوەشی وتوە: ڕەنگە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووداوی تاڵی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیر بکەن بەڵام ئێمە و برا کوردەکانمان لەبیرمان ناچێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە