پەیامی کورد... روسیا لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە کشایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی روسیا کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە لە رێگای دەریای رەشەوە لەگەل ئۆکرانیا راگەیاند و بەو هۆیەشەوە، نرخى گەنم لە بازاڕەکانى جیهان لە ٦% بەرزبووەوە.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر ئاگاداريیان داوە بە تورکیا و ئەمەریکا لە کاتی جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان لە رێککەوتنەکە دەکشێنەوە.
بەهۆى بڕیارەکەى روسیاوە، نرخى گەنم لە بازاڕەکانى جیهان لە ٦% بەرزبووەوە و نرخى تۆنێک گەنم گەیشتە ٢٥٥ دۆلار.
ئەوە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ئاماری نەتەوە یەگرتوەکان و وەزارەتی کشتوکاڵی ئۆکرانیا لەو ماوەیەی کە رێکەوتن لە نێوان ئۆکرانیا و روسیا کراوە لە مانگی ئابی ٢٠٢٢، تاكو مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣، ئۆکرانیا ٥٠,٦ ملیۆن تۆن دانەوێڵەی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە کە بەهای کۆی گشتی نۆ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە