بەرپرسی هونەری دەزگای کولتووری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند : لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە چوار شاری کوردستان جەژنی مۆسیقای کوردی و دابو نەریتی کوردەواری بەڕێوە دەچێت.
لە ڕاپۆرتێکدا ڕەشید مەحموودی، بەرپرسی هونەری دەزگای کولتووری پارێزگای کوردستان ئاماژەی بەوە دا و ووتی : لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵدا لە چوار شاری دیواندەرە، دێگولان، کامیاران و سەوڵاوا جەژنی مۆسیقای کوردی و دابو نەریتی بەڕێوە دەچێت.
هەروەها ووتی : پارێزگای کوردستان لە بواری مۆسیقا و هونەریدا کەسایەتی ناوخۆیی و جیهانی هەیە و لەمڕوەوە ئاوڕدانەوە لە هونەری مۆسیقا گرینگی تایبەت بە خۆی هەیە.
مەحموودی وتی: مۆسیقا تێکەڵاوی ژیان و کولتووری کوردی بووە و زۆربەی خەڵک بۆیان ئاساییە کاری مۆسیقی بکەن. هونەرمەندانی ناوچەکە خزمەتێکی گەورەیان بە مۆسیقا و فۆلکلۆری ناوچەکە کردووە کە دەبێت ڕێزی تایبەتیان لێبگیردرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە