پەیامی کورد... وەزیری تەندروستی: تیمە فریاگوزارییەكانی هەرێم لە ئامادەباشیدان
وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، چاودێری رەوشی بومەلەرزە دەكەین.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: خۆشبەختانە تائێستا هیچ زیانێكی گیانی و قوربانی بومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان نیە و كەس بەو هۆكارە لە نەخۆشخانە تۆمار نەكراوە.
ئاماژەشیكردوە، چاودێری رەوشی بومەلەرزە دەكەین و تیمەكانی فریاگوزاری و 122و پزیشكی فریاكەوتن و بەشەكانی فریاكەوتن لەئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێك.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە