پەیامی کورد... یوئێن ئامارێکی سهبارهت به دوومانگی شهڕی ئیسرائیل و حەماس بڵاو کردوە
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوئاهەنگی کاروباری ئابووری - ئۆچا، راپۆرتی دوو مانگەی جەنگی غەززەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، 16 هەزار و 248 کەس لە غەززە و هەزار و 200 کەس لە ئیسرائیل کوژراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، خەڵک لە غەززە چوار کاژێر بۆ شەش کاژێر نۆرە بۆ نیو نان دەگرن.
ئۆچا لە نوێترین راپۆرتیدا لەبارەی دۆخی غەززە کە دوێنێ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، لەو کاتەوەی لە 7-10-2023ـەوە کە جەنگەکە دەستپێکردووە، لە کەرتی غەززە بۆ 16 هەزار و 248 کەس بەرزبووەتەوە کە چوار هەزار و 885 ژن و حەوت هەزار و 112 منداڵ لەخۆدەگرێت.
هەر بە گوێرەی راپۆرتەکە، لانیکەم هەزار و 550 خێزان زیاتر لە ئەندامێکیان لەدەستداوە؛ زیاتر لە 43 هەزار و 616 کەس برینداربوون و 1.93 ملیۆن کەس ئاوارەبوون کە 78%ـی خەڵکی غەززە پێکدەهێنن.
له لایەنی ئیسرائیلەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس گیانیان لەدەستداوە؛ هەزار و 162 کەسیان ناسراونەتەوە کە 33یان منداڵ بوون؛ هەروەها پێنج هەزار و 400 کەس برینداربوون و هێشتا 138 بارمتەش لای حەماسن.
لە کەرتی رۆژئاواش، 249 کەس کە 65یان منداڵ بوون، کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە